له جیهانی فاشیۆندا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین گرنگی به مۆدێلات ده‌درێت له‌سه‌ر ره‌نگی پێست، جگه له‌وه‌ی كه ماركه ناوداره‌كانی جیهانیش دیزاینی جلوبه‌رگ و جانتاو پێڵاوه‌كانیان له‌سه‌ر ره‌نگی پێست دروست ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌سه‌ر ره‌نگی پێست گرنگی به ئێكسسوارات ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن ئێكسسوارات له‌سه‌ر ره‌نگی پێست بگونجێنیت ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه: 1- له كاتێكدا ئێكسسوارات هه‌ڵده‌بژێریت له‌سه‌ر ره‌نگی پێست، گرنگی به‌وه بده نزیك بێت له‌سه‌ر ره‌نگی پێستی سروشتی خۆت. 2- ئاگاداری ئه‌وه‌به كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وجۆره ئێكسسواراتانه هه‌ڵمه‌بژێره كه په‌ڵه‌ی پێوه‌یه یان له ڕه‌نگی سپی ئاوی نزیكه، چونكه به ئاسانی ره‌نگی پێستت ناشرین ده‌رده‌خات. 3- ئێكسسوارات له‌سه‌ر ره‌نگی پێست له كاتی گونجاندندا له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ، له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ره‌نگێكی جلوبه‌رگ ده‌گونجێت. 4- هه‌رگیز هه‌موو جلوبه‌رگت و جانتاكه‌ت و پێڵاوه‌كانت و ئێكسسوارات له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه له‌سه‌ر ره‌نگی پێست مهگونجێنه، چونكه دیمه‌نێكی سه‌یروسه‌مه‌ره دروست ده‌بێت. 5- له كاتێكدا جانتا له‌سه‌ر ره‌نگی پێست هه‌ڵده‌بژێریت گرنگی به خزمه‌تكردنی ده‌ست و نینۆكه‌كانت بده، له كاتێكدا پێڵاو له‌سه‌ر ره‌نگی پێست لهپێدهكهیت گرنگی به پاكوخاوێنی و خزمه‌تكردنی پێیه‌كانت بده. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure