دیزاینه‌رانی بواری فاشیۆن رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پۆشینی چاكه‌تی بێ قۆڵ له وه‌رزی پایزدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پاڵتۆ بۆ وه‌رزی پایز پارچه جلوبه‌رگێكی گه‌رمه، بۆیه چاكه‌تی بێ قۆڵ گونجاوترینه بۆ وه‌رزی پایز. له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ پۆشینی چاكه‌تی بێ قۆڵ، دیزاینه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن گرنگی به بلوزی قۆڵ درێژ یان بۆدیه‌كی قۆڵ درێژ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ساردی كه‌شوهه‌وا نه‌كه‌یت، هه‌روه‌ها گونجاندنی چاكه‌ت له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگدا زۆر ئاسانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جوانترینه له‌گه‌ڵ پانتۆڵی كابۆو له‌گه‌ڵ كاله یان پوتی درێژیش ده‌گونجێت. له‌كۆتاییدا دیزاینه‌ران ئاماژه به شێوازی جۆراوجۆری چاكه‌تی بێ قۆڵ ده‌ده‌ن كه له ۳ مۆدێل پێكهاتووه: 1-چاكه‌تی بێ قۆڵ تا سه‌ر ئه‌ژنۆ نموونه‌یه‌كی كلاسیكه. 2- چاكه‌تێكی درێژ بۆ ئه‌وكاتانه گونجاوه حه‌ز به جلوبه‌رگێكی ساده‌و ساكار ده‌كه‌یت. 3- چاكه‌تی چه‌رم بۆ كچانی پاسكیل سوار گونجاوه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure