له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ندا مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تر ده‌ڕۆن و گۆڕانكاری له ژیانیاندا دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گرنگی به باری ته‌ندروستیت بده‌یت گرنگی به‌م خاڵانه بده: 1- گرنگی به خزمه‌تكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی بده، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دابینكردنی كات بۆ خزمه‌تكردن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه، هه‌روه‌ها خۆشت له ده‌ره‌وه له‌ناو سروشتدا كات به‌سه‌رببه‌یت، ئه‌وه‌ش سوودێكی به‌رچاوی هه‌یه بۆ ته‌دروستی مرۆڤه‌كان. 2- گرنگی به جوڵه‌كردن بكه، به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه‌ی كه خۆت ئاره‌زوو ده‌كه‌یت بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی دروست. 3- به‌رده‌وام داوا له كه‌سه نزیكه‌كانت بكه مه‌ساجت بۆ بكه‌ن یان بتشێلن، به‌وشێوه‌یه زیاتر هه‌ست به ئارامبونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانت ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها خه‌فه‌ت له جه‌سته‌ت ده‌رده‌چێت و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت. 4- به‌رده‌وام گرنگی به خوێندنه‌وه بده، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام باری ته‌ندروستی مێشك له كاركردندا بێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure