گۆڤاری ستایل له بابه‌تێكدا چه‌ند خاڵێكی دروست بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به خاوه‌ن قژێكی پڕ، له‌و بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌دات تایبه‌ت به‌و رۆژانه‌ی كه نیازی چوونه ده‌ره‌وه‌ت هه‌یه بۆ ئاهه‌نگ تا بتوانیت ستایلی قژت جوان ده‌ربخه‌یت. 1- له كاتێكدا قژت به ئامێری وشككردنه‌وه وشكده‌كه‌یته‌وه، هه‌وڵبده به شانه‌یه‌كی فلات قژت دابهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی قژت پڕتر ده‌ربخه‌یت. 2- گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر هه‌مان خه‌ت قژت رێكده‌خه‌یت، خه‌تی ستایلی قژت بگۆڕه به‌وشێوه‌یه قژت پڕتر ده‌بێت. 3- گرنگی به به‌كارهێنانی شامپۆ بده تایبه‌ت به قژی وشك، چونكه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره شامپۆیانه قژت پڕده‌بێت. 4- هه‌وڵبده گرنگی به شێوازی بڕینی قژ بده، به‌هۆی بڕینی قاتقاته‌وه له ستایلی قژدا، قژت پڕتر ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure