به‌پێی زانستی پزیشكی، ئه‌و منداڵانه‌ی به (6-7-8) مانگی واته پێش (37) هه‌فته له‌دایكده‌بن، به منداڵانی نه‌به‌كام (له‌دایكبوونی پێشوه‌خت) ناوده‌برێن و ساڵانه‌ش رۆژی 17-11 به رۆژی جیهانی ئه‌و منداڵانه دیاری كراوه. هه‌روه‌ها له‌دایكبوونی پێشوه‌خته هه‌ندێك جار سروشتییه‌و هه‌ندێك جاریش به‌پێچه‌وانه به‌هۆی هۆكارێكی تایبه‌ت و كتوپڕه‌وه رووده‌دات. به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی پێشوه‌خت له‌دایكده‌بن جه‌سته‌یان به ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌و كێشیان كه‌مه‌و دڵیان خێرا لێده‌دات و ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی تریشیان توشی زه‌ردوویی ده‌بن و توانای شیرخواردنیان زۆر كه‌مه، چونكه توانای مژین و قوتدانیان نیه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێنه‌گه‌یشتنی ته‌واوی ده‌ماره‌كانی مێشكیانه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره به‌شێك له‌و منداڵانه توشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی ببن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی كات ئه‌و كێشانه به درێژایی ته‌مه‌نیان به‌رده‌وام نابێت و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی به 7 مانگی له‌دایكده‌بن دوای دوو مانگ ئاسایی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ دڵنیایی واباشتره تا ماوه‌ی دوو ساڵ زووزوو پزیشك بیانبینێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure