گۆڤاری (ستایل) له بابه‌تێكدا تایبه‌ت به مه‌یكه‌پ رێنمایی ده‌دات به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خانمان له‌سه‌ر رێگایه‌كی دروست ئه‌ساس به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاویان به جوانترین شێوه ده‌ربخه‌ن. به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ساس له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی راست و دروست پێستی ده‌موچاوت به‌سافی ده‌رده‌خه‌یت، گه‌ر نه‌زانیت ئه‌ساس به‌كاربهێنیت پێستی ده‌موچاوت به‌نه‌شیاوی ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن ئه‌ساس به‌كاربهێنیت ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه: 1- پێش به‌كارهێنانی ئه‌ساس گرنگی به به‌كارهێنانی كرێمی رۆژانه بده بۆ پێستی ده‌موچاوت، چ پێستت چه‌ور بێت یان وشك بێت، به‌كارهێنانی كرێم زۆر پێویسته. 2- گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ساس پێستت به درێژایی رۆژ چه‌ور ده‌رده‌كه‌وێت، پێش به‌كارهێنانی ئه‌ساس گرنگی به به‌كارهێنانی (پڕیمه‌ڕ) بده. 3- گه‌ر له ڕێگای (بی بی كرێم) پێستی ده‌موچاوت ساف ده‌رناكه‌وێت، گرنگی به ئه‌ساسێكی به‌هێز بده بۆ ئه‌وه‌ی پێستت ساف ده‌ربخات، هه‌وڵبده به فڵچه یان به ئیسفنج ئه‌ساس به‌كاربهێنیت. خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure