له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كاندا گرنگی به گۆڕانكاری ستایلی ناوماڵ بده بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌رزه‌كاندا له ماڵه‌كه‌تدا هه‌ست به ئارامی بكه‌یت. به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كانی پایزو زستان هه‌وڵبده به شێوه‌یه‌ك ستایلی ناوماڵت بگونجێنیت تا ماڵه‌كه‌ت زیاتر گه‌رم بێت، هه‌روه‌ها جه‌وێكی رۆمانسی دروست بكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وه‌رزانه‌دا به‌هۆی سه‌رماوه بێزار نه‌بیت. دیزاینه‌ران له بواری رێكخستنی ناوماڵدا ئه‌م خاڵانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزه سارده‌كاندا گۆڕانكاری له ستایلی ناوماڵدا دروست بكه‌یت، جگه له به‌كارهێنانی فه‌رش. 1- گرنگی به مێزو كورسی بده له دار دروست كرابێت. 2- گرنگی به دابینكردنی گۆشه‌و به‌تانی بچوك بده بۆ سه‌ر قه‌نه‌فه. 3- گرنگی به به‌كارهێنانی مۆم بده. 4- گرنگی به ڕه‌نگی خاكی و قاوه‌یی بده بۆ ستایلی ناوماڵ. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure