ئارایشتكاران تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ستایلی قژی خانمان بۆ گه‌یشتن به جوانترین ستایلی قژ، زۆربه‌ی خانمان وا تێگه‌یشتوون كه به‌هۆی پاره سه‌رفكردنه‌وه ده‌گه‌ن به‌و ئاواته‌یان، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ند خاڵێكی تر ده‌بن به هۆكار بۆ جوانی ستایلی قژ. ئه‌و هۆكارانه‌ی ستایلی قژ جوان ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن: 1- هه‌رگیز گرنگی به به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بایی مه‌ده‌ن، گه‌ر له ڕێگای ئه‌و ئامێرانه‌وه قژت جوان ده‌كه‌یت ئه‌وا ده‌رمان دژی گه‌رمی ئامێره‌كان به‌كاربهێنه. 2- به‌رده‌وام له‌سه‌ر به‌رگی سه‌رینی لوس بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی قژت نه‌گه‌یه‌نێت. 3- خواردنی به‌سوود هۆكاره بۆ قژێكی ته‌ندروست، بۆیه گرنگی به خواردنی گۆشت و مریشك و ماسی بده. 4- گرنگی به پاكوخاوێنی قژو سه‌ر بده، زۆر شۆردن باش نیه به‌ڵام له كاتێكدا گرنگی به به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستایلی قژ ده‌ده‌ت، گرنگی به‌شۆردنی قژیش بده، هه‌رگیز به ئاوی زۆر گه‌رم قژت مه‌شۆ. 5- به نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ قژت دابهێنه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure