پزیشكانی بواری ده‌روونی تایبه‌ت به بابه‌تی یه‌كترناسینی هاوسه‌ران یان خۆشه‌ویستان رێنمایی ده‌ده‌ن، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن پێویسته به‌ئاگا بیت له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن خۆت ده‌رده‌خه‌یت، هه‌روه‌ها گرنگی به كرداری جوان بده بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمانی به‌دواوه نه‌بێت. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌كاتی سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌ده‌ن، لێره‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژوان ده‌كه‌ن، پێیان وایه هه‌ڵه‌یه له شوێنی قه‌ڵه‌باڵغدا بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كتربناسن، چونكه به‌وشێوه‌یه ده‌رفه‌تی گفتوگۆكردنتان نابێت، بۆیه باشتره سه‌ره‌تا له شوێنێكی هێمن و بێده‌نگ یه‌كتربناسن. له‌هه‌مانكاتیشدا ره‌زامه‌ندی ده‌رنابڕن له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا باس له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌خسی ده‌كه‌ن وه‌ك بابه‌تی سێكس، پزیشكان پێیان وایه كه له سه‌ره‌تادا باشتره باس له بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ن له باره‌ی ژیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چ رادیه‌ك بۆچوونه‌كانتان پێكه‌وه ده‌گونجێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure