24/11/2016 09:47 AM

بایرن میونخ توشی دۆرانێكی تر هات

لە بەردەوامی یارییەكانی چامپیۆنزلیگدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی رۆستۆڤ بویەوەو بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو توشی دۆران هات.

لەو یارییەدا یانەكەی باڤاریا بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ توشی دۆرانێكی چاوەروان نەكراو هات لەسەر دەستی یانەی رۆستۆڤ ,بەودۆراندنەش یانەی بایرن توشی دووەم دۆران هات لەم هەفتەیەدا كە لە خولی ئەڵمانیدا لەسەر دەستی دۆرتمۆند بە هەمان شێوە توشی دۆران هات و پێشەنگی خولەكەی لەدەستدا.

لە یارییەكی تردا ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵا لە ئایندهۆنی بردەوەو پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتەدەست بە 15 خاڵ و بایرن بە 9 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved