ئه‌مڕۆ 25-ی تشرینی دووه‌م رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژییه له جیهاندا له رۆژی 25ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1960 دا سێ خوشك كه له كۆماری دومینیكه‌ن ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر به نازناوی میراباڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئه‌و وڵاته‌وه كوژران و له ساڵی 1981ـه‌وه ئه‌و رۆژه كرا به رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و له ساڵی 1999 ش له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌كو رۆژێكی جیهانی ناسێنرا. له زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان و ته‌نانه‌ت له كوردستانیش توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت، واتا تا ئێستا ئه‌و دیارده‌یه له‌هیچ شوێنێكی جیهاندا به ته‌واوی بنه‌بڕ نه‌كراوه. به‌ڵام چه‌ندین گروپ و رێكخراو له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و شاره‌كانی جیهاندا دروست بوون، به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تا دیارده‌ی توندوتیژی كه‌مبكرێته‌وه یان كۆتایی پێبهێنرێت، به‌وپێیه‌ی ژنان به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگاكانن. ژنانی كوردیش له سه‌رده‌مانێكی زۆر پێشووه‌وه له‌گه‌ڵ چیرۆكی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان و ژن بوون ئاشنان. به‌داخه‌وه كه توندوتیژی دژ به ژنان یه‌كێك له باوترین جۆره‌كانی توندوتیژییه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ناكه‌ن، به‌ڵكه هه‌ندێكجار هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان ره‌گه‌زه‌وه (ژنانه‌وه) جا خوشك یان خزم یان هاوڕێ یان هه‌ر ژنێكی تره‌وه بێت به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت. جێی باسه، توندوتیژی دژی ژنان، ته‌نها توندوتیژی جه‌سته‌یی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو توندوتیژی ده‌روونی-ش هێنده‌ی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخی ژن هه‌یه. به هیوای ئه‌وه‌ی كه بتوانرێت توندروتیژی به‌رامبه‌ر ژن كه‌مبكرێته‌وه. خاك - ن/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure