رامۆس له‌پێش كلاسیكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی له‌سه‌ره سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رۆژی 3ی مانگی داهاتوو یاری كلاسیكۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی له‌سه‌ره. به‌وپێیه‌ی له ئێستادا رامۆس 4 كارتی سوری له خولی ئیسپانیا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن كارتێكی زه‌رد وه‌ربگرێت، ئه‌وا چیتر ناتوانێت به‌شداری یاری كلاسیكۆ بكات. چونكه به‌پێی یاساكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هه‌ر یاریزانێك 5 كارتی سور وه‌ربگرێت ناتوانێت یاری داهاتوو بكات، واته بۆ یارییه‌ك راده‌گیرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure