ئارایشتكارانی تایبه‌ت به خانمان ئاماژه به نوێترین مۆدێلاتی ستایلی قژ ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆدێلاتی كاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر مۆدێلاته‌و زۆربه‌ی خانمان گرنگی پێده‌ده‌ن. ده‌زگای (د.چێڕ) له گرته ڤیدیۆییه‌كدا شێوازی بڕینی ستایلی قژی كاری پیشانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه‌ش بتوانیت گرنگی به‌و مۆدێلاته بده‌یت، له‌هه‌مانكاتیشدا پیشانی ده‌ده‌ن چۆن فۆلوم دروست بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و ستایله، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قژێكی پڕ پێویسته بۆ جوان ده‌رخستنی شێوازی قژت له‌سه‌ر ستایلی كاری. هه‌روه‌ها ئاماژه به په‌رچه‌م ده‌دات و باس له مۆدێلاتی په‌رچه‌م ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رووخسارت ده‌گۆڕێت و ستایلی قژ جوانتر ده‌رده‌خات، بۆیه تێبینی ده‌دات گرنگی به مۆدێلاتی په‌رچه‌م بدرێت له كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌یت قژت ببڕیت له‌سه‌ر ستایلی كاری. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure