كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر به‌دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه داده‌نیشن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌یان به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه رایی ده‌بێت، یان حه‌زێكی زۆریان به سه‌یركردنی سایته‌كانی ئینته‌رنێت هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه هه‌ندێكجار چاوه‌كانمان توشی ئازار ده‌بنه‌وه، هاوكات به‌هۆی تیشكی به‌هێزی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان چاومان توشی جۆرێك له وشكبوونه‌وه ده‌بنه‌وه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پزیشكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كوپێك چا له به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی تیشكه‌كان و زیانی كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه كوپێك چا له به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنێ تا به‌دوور بیت له تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر. خاك - س/ كه‌ناڵی العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure