لە هەفتەی 14ی سێریا ئەی یانەی ئەی سی میلان بەردەوامی دایە ئەنجامە باشەكانی لەم وەرزەدا و توانی دوای چوار وەرز بگەرێتەوە دووەمی خولەكەی .
لەم هەفتەیەدا یانەی میلان بەرامبەر یانەی ئیپۆلی یاری كرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.
گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە گیان وكا لاپادورا دوو گۆڵ و سۆسۆ گۆڵێك و ئەندریا كۆستا لە یانەی ئیمپۆلی بەهەڵە كۆتا گۆڵی تۆمار كرد وە تاكە گۆڵی یانەی ئیپۆلی ساپونۆرا تۆماری كرد.
بەوبردنەوەیەش یانەی میلان خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 29 خاڵ و لە پلەی دوەمی خولەكە دێت بە پێنج خاڵ لە دوای یانەی یۆڤی پێشەنگەیەوە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure