له كاتێكدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستیت و هه‌ست ده‌كه‌یت كه خۆشتده‌وێت، حه‌زده‌كه‌یت بزانیت ئایا كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌هه‌مانشێوه تۆی خستووه‌ته دڵه‌وه؟ له كاتێكدا كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی خۆیت به وشه بۆ باس ناكات هه‌وڵبده له رێگای ئه‌م خاڵانه خۆت دڵنیا بكه‌یته‌وه. 1- گه‌ر له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبۆك)دا نامه‌ت بۆ بنێرێت به وشه‌ی جوان و به هه‌ستێكی سۆزه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه تۆی له دڵدایه. 2- گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه نامه بۆ یه‌كتر بنێرن مانای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان خه‌یاڵتان لای یه‌كه. 3- له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن له‌سه‌ر حه‌زی تۆ گرنگی به هه‌ڵبژاردنی فلیم ده‌كات بۆ سه‌یركردن و له كاتێكدا به‌دڵی تۆ گۆرانیت بۆ ده‌ڵێت، كه‌واته مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات دڵی تۆ بۆ لای خۆی رابكێشێت. 4- له كاتی گفتۆگۆكردندا باس له‌و خواردنانه بكه‌یت كه حه‌زت لێیه، ئه‌ویش له‌سه‌ر حه‌زی تۆ ئه‌و خواردنانه‌ت پێبدات، مانای ئه‌وه‌یه گرنگیت پێده‌دات. خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure