پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م 10 خواردنه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام ته‌ندروست بێت. به‌رده‌وام له میدیای راگه‌یاندندا بابه‌ت بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر جۆری خواردنه‌كان و هه‌روه‌ها به‌راوردكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سووده‌كانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پزیشكانی بواری ته‌ندروستی به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی خۆراكه هه‌ره به‌سووده‌كان، 10 جۆری خواردن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه هه‌موو كاتێك له‌به‌رده‌سته. ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ئێستادا له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه‌یان پێدراوه رۆژانه به‌رده‌وام گرنگیان پێبده‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش كه‌مترین كالۆری له‌خۆده‌گرن و هه‌روه‌ها پێكهاتوون له 17 جۆر ڤیتامینی جیاواز كه جه‌سته‌ی مرۆڤ سوودی لێوه‌رده‌گرێت. له‌هه‌مانكاتیشدا روونیده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی ئه‌م خواردنانه جه‌سته‌ی مرۆڤ باشتر خواردن هه‌زم ده‌كات، هه‌روه‌ها زۆرترین هێزو توانا به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژانه گرنگی به‌م خواردنانه بده‌ین. 1-كوزه‌ڵه 2-كاهو 3-سڵق 4-گه‌ڵای لاسكی چه‌وه‌نده‌ر 5-سپێناغ 6-كه‌له‌رم 7-كوله‌كه 8-كه‌ره‌وز 9-شویت 10-بڕۆكلی خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure