28/11/2016 09:51 AM

بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستدا و مێژووی دوبارە كردەوە

لە هەفتەی 13 ی خولی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد  و نەیتاوانی یارییەكە بباتەوە .


یانە كەتەلۆنیەكە لە ساڵی 2007 ەوە نەیوانیوە لە نێو یاریگای ریاڵ سۆسیداد  بردنەوە بەدەست بهێنێت لەم یارییەشدا نەیتوانی ئەو ئەنجامە بگۆرێت و بە گۆڵێك بۆ هەردولا یەكسان بوون.


سەرەتا ویلیان جۆسێ بە گۆڵێك خاوەن یاریگای پێش خست بەڵام دواتر میسی ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە هەرچەندە هەردولا هەوڵی زوچریاندا ئەنجامەكە بگۆرن بەڵام بەخاڵێك بۆ هەردولا یارییەكە تەواو بوو.


بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە 27 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و شەش خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدەوەیەكە خاوەنی 33 خاڵە و لە پلەی یەكەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved