لە دوایاری هەفتەی 14 ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیادا یانەی ئەنتەر میلان لە نێو یاریگای خۆیدا پێشازی لە یانەی فیۆرەنتینا كرد و یارییەكەی لێ بردەوە .
ئەنتەر ماوەی سێ یاری بوو سەركەوتنی بەدەست نەهێنابوو بەڵام لەم یارییەدا بەهێزەوە گەرایەوەو توانی بە ئاسانی و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
گۆڵەكانی یارییەكە ئیگاردی دوو گۆڵ و برۆڤیزج و كاندرێڤا هەریەكەو گۆڵێكیان بۆ ئەنتەر تۆمار كرد وە دوو گۆڵی فیۆرەنتینا لەلایەن كالینج و ئییچەوە تۆمار كران.
بەوبردنەوەیەش ئەنتەر میلان خاڵەكانی بەرز بویەوە بوچ 21 خاڵ و لە ئێستادا لە پلەی هەشتەمدایەو فیۆرەنتینا بە 20 خاڵ ل پلەی نۆیەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure