29/11/2016 09:55 AM

دوای یەكسان بونەكەیان ئینریكی چی بەیاریزانەكانی بەرشە وتووە

لەدوای ئەوەی بۆماوەی زیاتر لە نۆ وەرز یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی بردنەوە لەنێو یاریگای یانەی ریاڵ سۆسیداد بەدەست بهێنێت و لە دوایاریدا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.


دوای تەواو بونی یارییەكە و گەرانەوەیان بۆ كەتەلۆنیا لویس ئینریكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانەكان كۆبووەتەوەو رای گەیاندووە پێیان كە لە ئاستی ئەوان رازی نیە ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بن لەم وەرزەدا هیچ نازناوێك بەدەست ناهێنن.


لە ئێستا یانەی بەرشەلۆنە بە شەش خاڵ لەدوای یانەی ریال َمەدریدی ركابەریەوەیەتی و بریارە لە هەفتەی داهاتوو لەنێو یاریگای كامپنۆدا یاری كلاسیكۆی یەكەمی ئەم وەرزە بەرێوە بچێت كەتیایدا هەردوو یانە رووبەرووی یەك دەبنەوە كە بردنەوەی ریاڵ لە ویارییەدا جیاوازی هەردوو یانەكە دەكاتە نۆ خاڵ. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved