ڤینا كەمال-ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بواری ژنان كه له شاری سلێمانی ده‌ژی، وه‌كو رێز‌و دڵسۆزییه‌ك كاتێك هاوڕێیه‌كی توشی شێرپه‌نجه بووه‌و قژی له‌ده‌ستداوه، ئه‌میش بڕیار ده‌دات قژی خۆی بتاشێت و میهره‌بانی بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌گشتی ده‌رده‌بڕێت. به‌هۆی ئه‌و كاره‌شییه‌وه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشوازیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كرد‌و له وه‌ڵامیشدا ڤینا رایگه‌یاندووه كه دوای لابردنی قژی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كردووه له شاری سلێمانی، تا به‌و رووخساره نوێیه‌وه به توشبووانی شێرپه‌نجه بڵێت جوانیم ناوێت و پێشكه‌شی ئێوه‌ی ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌یه‌وێت ئه‌و مرۆڤانه دڵخۆش بكات كه مووی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڤینا به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانه‌وه ده‌ڵێت، به‌شێكی تری هۆكاری لابردنی قژم ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له پیاوان وه‌كو شه‌رمه‌زارییه‌ك له‌ڕێگه‌ی لابردنی قژه‌وه سزای ئه‌و كچ و ژنانه ده‌ده‌ن كه له‌ده‌وروبه‌ریان ده‌ژین یان خێزتانه‌كانیان كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ژیانیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌م رێگه‌یه‌وه من ده‌ڵێم لابردنی قژ هیچ شه‌رمه‌زارییه‌كی تێدا نیه تا پیاوان وه‌كو سزا به‌كاریبهێنن. جێی باسه، ڤینا كه‌مال ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و هاوسه‌رگیری كردووه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌و له شاری سلێمانی ده‌ژی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure