زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به‌كۆمه‌ڵ گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن و خۆشی له گه‌شته‌كه وه‌ربگرن. له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌ن پێكه‌وه گه‌شت بكه‌ن زۆر پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆرتان به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ به‌راوردكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانتان. هه‌روه‌ها پێویسته چه‌ند رۆژێك پێش گه‌شتكردن گرنگی به جوانكردنی رووخسار‌و جه‌سته بدرێت، جگه له‌وانه گرنگی به‌م خاڵانه‌ش بده. 1- ئاگاداربه له‌وه‌ی زۆر كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆتاندا نه‌به‌ن كه پێویست نییه، چونكه ته‌نها ده‌بێت به بارێكی قورس به‌سه‌رتانه‌وه. 2- ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه زۆر پێویستن له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك بیاننووسه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یادی نه‌كه‌یت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure