دیزاینه‌ران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ، به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی وه‌رزی زستان جلوبه‌رگ بۆ رۆژانی سارد ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گه‌رمیت پێببه‌خشێت و له‌سه‌ر نوێترین مۆدێلات خۆت بپۆشیت. بۆ رۆژانی زستان دیزاینه‌ران گرنگی به هه‌ڵبژاردنی پاڵتۆی درێژ ده‌ده‌ن له ره‌نگی خاكی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پاڵتۆی درێژ دوایین مۆدێلاته بۆ ئه‌و وه‌رزه، هه‌روه‌ها ره‌نگی خاكیش جوانترینه بۆ خانمان چونكه له ره‌نگی پێست نزیكه، ئه‌وه‌ش له ئێستادا له جیهانی فاشیۆندا زۆرترین گرنگی پێده‌درێت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كڵاو له‌گه‌ڵ پێڵاوی بنبه‌رز بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی هه‌موو پۆشاكت خانمانه ده‌ربكه‌وێت، هه‌روه‌ها گرنگی به گونجاندن بده له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی جانتایه‌كی ره‌ش به ده‌سكی ئاڵتونی. له كۆتاییشدا وه‌ك ئێكسسوارات بازن به‌كاربهێنه‌و هه‌روه‌ها گرنگی به بۆن بده بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆنت خۆش بێت له رۆژانی وه‌رزی زستاندا. خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure