1/12/2016 09:28 AM

پێش كلاسیكۆ ریاڵ بردەوەو بەرشەلۆنەش یەكسان بوو

لە پاڵەوانێتی جامی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەردید رووبەرووی یانەی لیونیسا بویەوەو نیو دەرزەن گۆڵی لێ تۆمار كرد.


بەوبردنەوەیەش یانەی یاڵ مەدرید تارادەیەكی زۆر خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەكە ,لەویارییەدا ریال َمەدرید بە شەشە گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا كە لەلایەن هەریەكە لە یاریزانان ماریانۆ بە هاتریك و رۆدرێگز و ئینزۆ زیدان هەریەكەو گۆڵێكیان تۆماركرد وەدوا گۆڵ میركادۆ لە یانەی میوان بەهەڵە لەخۆیانی تۆمار كرد.


لەیارییەكی تردا بەرشەلۆنە بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی مێركۆلیس یەكسان بوو و چاوەرێ دەكرێت لە یاری گەرانەوە لە نێو یاریگای بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved