له میدیاكاندا زۆرترین بابه‌ت بڵاوده‌كرێته‌وه له باره‌ی گۆشتی كارگه‌كان، به‌وهۆیه‌ی زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، به بۆچوونی توێژه‌رانی زانستی گۆشتی كارگه‌كان ده‌ستكاری كراون وه‌ك گۆشتی هه‌مبه‌رگه‌رو گۆشتی ناو شوشه‌و ناو به‌فرگر. ده‌شڵێن كه گۆشتی كارگه‌كان گۆشتی وشككراوه‌یه‌و هه‌روه‌ها سوێر ده‌كرێت و ده‌رمانی جۆراوجۆری تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رنه‌چێت، بۆیه گۆشتی كارگه‌كان زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. له‌هه‌مانكاتدا باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌پێی راپۆرتی توێژه‌رانی زانستی، گۆشتی كارگه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری كراوه 18%ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه دروست ده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure