به‌كارهێنه‌ران شوێنه‌واری گه‌ردیله‌و مادده‌ی كیمیایی و به‌كتریا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه به‌جێده‌هێڵن كه ده‌ستی لێده‌ده‌ن. زانایان وتیان» ئه‌و گه‌ردیلانه‌ی كه ده‌توانرێت له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی مۆبایل ئاشكرا بكرێت، ڕه‌نگه بڕێكی سه‌رنج ڕاكێشی زانیاری بدات به‌ده‌سته‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌كارهێنه‌ری ئامێره‌كه و شێوازی ژیانی‌و په‌سه‌ندكردنی هه‌ندێك جۆر خواردن و چاره‌سه‌ره‌كانیش. زانایانی زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی پشكنینی 40ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه گه‌یشتنه دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری زۆر شت له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه، كه خاوه‌ن مۆبایله‌كه به‌كاریهێناون هه‌ر له‌كافایینه‌وه تابه‌هارات و كرێمی چه‌وركردنی ده‌ست و دژه خه‌مۆكییه‌كانیش. ئه‌و زانایانه وتیان» به‌كار به‌ران شوێنه‌واری زۆر له گه‌ردیله و ماده‌ی كیمیایی‌و به‌كتریا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه جێ ده‌هێڵن كه ده‌ستی لێده‌ده‌ن‌و شوشتنی ده‌ستیش رێگه له جێهیشتنی ئه‌و شتانه ناگرێت». تیمێك له‌زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا سان دیگۆ توانیان ته‌كنیكی ناسراو به‌پێوانه‌ی شه‌به‌نگی كۆكراوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی 500 نمونه به‌كاربهێنن كه 40 ته‌له‌فۆنی مۆبایل‌و ده‌ستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی له‌خۆ گرتبوو، دواتر ئه‌نجامه‌كانیان به‌راوورد كرد به گه‌ردیله‌كانی دیاری كرا‌و له بنكه‌ی زانیارییه‌كان بۆ هه‌ر به‌كاربه‌رێكیش شتێكیان به ناوی تۆماری تایبه‌تی شێوازی ژیان كرده‌وه . یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌و ڵێكۆڵینه‌وه‌یه وتی» ئه‌نجامه‌كان زۆر شتیان بۆ ده‌رخستین‌و له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ردیلانه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان جێیان هێشتووه، ده‌توانین بزانین ئه‌و كه‌سه چ ڕه‌گه‌زێكه واته مێیه یان نێره، یان پێداویستی جوانكاری گرانی به‌كار هێناوه یان قژی بۆیه كردووه و قاوه‌ی خواردۆته‌وه‌و بیره‌ی پێ باشتر بووه له شه‌راب و حه‌زی له‌و ژه‌مانه‌یه كه به‌هاراتی زۆر تێدایه و چاره‌سه‌ری دژه خه‌مۆكی به‌كار ده‌هێنێت یان دژه خۆر به‌كار ده‌هێنێت بۆ پێستی، هه‌روه‌ها بۆمان ئاشكرا بوو كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ندێكیان سپرای دژه گه‌زینی مێروویان به‌كار هێناوه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ندێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه كاتێكی زۆرتر له ده‌ره‌وه بن یان له شوێنێكی وه‌ك كێلگه‌دا كار بكه‌ن». هه‌ندێك له‌زانایانی ئه‌و تیمه له‌و بڕوایه‌دان كه گه‌ردیله‌كان له پێستی مرۆڤ‌و ده‌ست‌و ئاره‌قه‌كه‌یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مۆبایله‌كه‌ی. زاناكان ده‌ڵێن» ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سوودی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر په‌نجه مۆری كه‌سه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوو. هه‌روه‌ها زانینی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه هه‌یه‌تی، یان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت. پێدانی زانیاری به‌وه‌ی كه‌سه‌كه ڕووبه‌ڕووی ئالوده بوونی هه‌وا بووه‌ته‌وه یان نا. ئێستا توێژه‌ره‌وان ده‌یانه‌وێت زانیاری زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌ر جۆره‌كانی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌و نهێنیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه هه‌یه ئاشكرا بكه‌ن. له‌كۆتاییشدا پیته‌ر دۆریستین گه‌وره سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت» ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه نزیكه‌ی هه‌زار جۆر میكرۆبی جیاواز له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی پێستی له‌شی مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش هانمان ده‌دات بۆ ه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردتر بكه‌ین بۆ زانینی جۆر و كاریگه‌ریی ئه‌و به‌كتریایانه له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی كه‌سه‌كان». سه‌رچاوه: Gadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure