4/12/2016 09:40 AM

كلاسیكۆی كامپنۆ بە یەكسان بوون كۆتایی هات

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 14 ی خولی لالیگاداو لە یاریگای كامپنۆ یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە بەرێوە چوو كە تیایدا هیچ كام لە دوویانەكە نەیان توانی سەركەوتن بەدەست بهێنن.


بەرشەلۆنە بە سود وەرگتن لە یاریگاو هاندەران توانی كۆنترۆڵی تۆپ بكات هەتا ئەوكاتەی سوارێز توانی لەخولەكی 53 ی گێمی دووەمدا یەكەم گۆڵ بۆیانەكەی تۆمار بكات كە كۆتا گۆڵ بوو .


پێش تەواو بونی یارییەكە بە خولەكێك سێرجۆ رامۆس لە یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە لێدانێكی سەر ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوەو خاڵێك لەنێو كامپنۆ وەربگرن .


دوای یارییەكە كۆی خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بەرز بویەوە بۆ 34 خاڵو لە پێشەنگدا مایەوەو بەرشەلۆنەش بە 28 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved