لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی ئینگلیزیدا یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی مانچستەر سیتی بویەوە و یارییەكەی لێ بردەوە .
لەویارییەدا كە براوەی یارییەكە پێشەنگی خولەكەی وەردەگرت یانەی مان سیتی دەست پێش خەربووە لەگۆڵ تۆماركردن كاتێك كاری كاهیل بەهەڵە ۆڵێكی لە یانەكەی خۆی یانەی چێڵسی تۆمار كرد.
بەڵام یانەی چێڵسی توانی بە سێ گۆڵی لەدوای یەك وەڵامی گۆڵەكەی گواردیۆلای دایەوە كە لەلایەن هەریەكە لە كۆستاو ویلیان و هازاردەوە تۆمار كران.
دوای یارییەكە چێڵسی 34 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرت و مانسیتی بە 30 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
لە یارییەكی تردا ئەرسیناڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر یانەی وێستهامدا تۆماركرد و خۆی گەیاند پلەی دووەمی خولەكە بە 31 خاڵ.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure