4/12/2016 02:08 PM

خەڵك لە سەر بنەمای دوو پێودانگ حوكمت بەسەردا دەدەن

دەروونزانێكی هارڤارد دەڵێت خەڵك لە سەر بنەمای دوو پێودانگ حوكمت بەسەردا دەدەن كاتێك بۆ یەكەم جار چاویان پێت دەكەوێت
ئەیمی كەددی پرۆفیسۆری سكوڵی بزنس لە زانكۆی هارڤارد بۆ ماوەی 15 ساڵ دیراسەی یەكەم كارتێكردنەكان- impressions ی كردووە.


خەڵك لەچەند چركەیەكدا سەرتاپا دەتپێون بەڵام بە دیارییكراوی ئەوان چی هەڵدەسەنگێنن.؟ ئەیمی كەددی پرۆفیسۆری سكوڵی بزنس لەزانكۆی هارڤارد بۆ ماوەی 15 ساڵ دیراسەی یەكەم كارتێكردنەكان- impressions ی كردووە شان بەشانی دەروونزانانی هاوڕێی سوزان فیسك وپیتەر گلیك وچەند نەخش (نەمەت)ێكی دۆزیوەتەوە لەم كارلێك كردنانەدا.
لە پەرتووكە تازەكەیدا "حزوور- Presence" یاخود وجود ،كەددی دەڵێت خەڵك بە خێرایی وەڵامی دوو پرسیار دەدەنەوە كاتێك یەكەم جار چاویان پێت دەكەوێت"
•    ئایا دەتوانم متمانە بەم كەسە بكەم؟
•    ئایا دەكرێت رێز لەم كەسە بگرم؟
دەروونناسەكان  بەم دوو رەهەندە دەڵێن  گەرمیی (وەك ئامێز) ولێوەشاوەیی یەك بەدوای یەك و تۆیەكی نموونەیی دەیەوێت بەو جۆرە لێی بڕوانرێت كە  دارای هەردووكیان بێت. ئەوەی جێی سەرنجە،كەددی دەڵێت زۆبەی كەس، بەتایبەت لە نێوەندێكی پیشەییدا،بڕوایان وایە لێوەشاوەیی یاخود لێهاتوویی هەرە گرنگترین فاكتەرە.خۆ دواجار،ئەوان دەیانەوێت بیسەلمێنن كە بایی ئەوەندە زرنگ وبەهرەمەندن بەكەڵكی سەرۆكاریی ئیش وكار (بزنس)ـەكانی تۆ بێن.
بەڵام لەراستییدا گەرمیی ئامێز،یاوەكو جێی متمانەبوون، هەرە گرنگترین فاكتەرە لەوەدا چۆن خەڵك تۆ مەزەندە دەكەن". كەددی دەڵێت لە" گۆشەنیگایەكی مەزەندەكارانەوە زۆر چارەنووسسازترە بۆ زیندەگییمان بزانین داخۆ كەسێك شایستەی متمانەمانە یاخود نە".ئەمەش قسەیەكی ماقووڵە كاتێك بیهێنیتە بەرچاو لە چاخی ئەشكەوتزەدەكاندا گرنگتر بوو بزانیت داخۆ مرۆڤە هاونشینەكەت لەوەدایە بتكوژێت وهەموو كەلوپەلەكانیشت بدزێت وەك لەوەی بزانیت ئایا هێندە لێهاتووە كەئاگرێكی باش هەڵبگیرسێنێت.
كتێبە تازەچاپكراوەكەی كەددی سۆراخێكە لەدووی چۆن زیاتر هەست بە لەخۆڕابینین (متمانە بەخۆ) بكەیت.كەددی دەڵێت لەكاتێكدا لێوەشاوەیی بەرز نرخێنراوە بەڵام تەنیا پاش چەسپاندنی متمانە نرخاندنی بۆ كراوە.هەروەها دەشێت زۆر چڕكردنەوەی بایەخ لەسەر نماییشكردنی هێزوبازووت بەخراپ بشكێتەوە بەسەرتدا.
كەددی دەڵێت زۆرجار تازەهاتووە (مەشق پێكراو)ـەكانی ئێم بی ئەی (ماستەر لەكارگێری كار) ئەوەندە پەرۆشن بۆ ئەوەی وابێنەبەرچاو زرنگ ولێهاتوون كەدەبێتە هۆی لەكیس دانی بۆنە كۆمەڵایەتییەكان،داوانەكردنی یارمەتیی وبەشێوەیەكی گشتیی دەبن بەوانەی كەس نەوێرێت توخنیان بكەوێت.
ئەم بان دەستكەوتكارانە لەسەر رێن بۆ بەئاگاهاتنەوەیەكی بە ئازار كاتێك دەرفەتی ئەو ئیشەیان پێ نادرێت (كە لە ژێر راهێناندا بوون بۆی) چونكە هیچ كەس وای لێ نەهات وەك خەڵك بیان ناسن ومتمانەیان پێ بكەن." لەم رووەوە كەددیی روونیكردۆتەوە "ئەگەر كەسێك كەتۆ دەتەوێت كاری تێ بكەیت متمانەت پێ نەكات،ئەوە تۆ زۆر دوور ناڕۆیت، لەراستییدا،لەوانەشە ببیتە هۆی وروژادنی گومان چونكە تۆ وات لێدێت وك ساختەچیی سەیر بكرێیت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "كەسێكی خاوەن ئامێزی گەرم ومتمانەپێكراو كە لەهەمان كاتیشدا بەهێزە دڵپێمایی (اعجاب) پەخش دەكات،بەڵام تەنیا پاش ئەوەی تۆ بناغەی متمانەت لێدا ئەوجا بەهێزییەكەت دەبێتە بەهرە لەجێی هەڕەشە".

http://www.independent.co.uk/life-style/a-harvard-psychologist-says-people-judge-you-based-on-2-criteria-when-they-first-meet-you-a6819501.html




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved