پزیشكان له باره‌ی چۆنێتی پاراستنی ڤیتامین له خواردندا ده‌ڵێن: مرۆڤ زۆرترین ڤیتامین له خواردن وه‌رده‌گرێت، بۆیه پێویسته بزانن چۆن ڤیتامین له خواردندا ده‌پارێزن. له باره‌ی چۆنێتی پاراستنی ڤیتامین له خواردندا، پزیشكان روونیده‌كه‌نه‌وه كه شێوازی هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی خواردن كاریگه‌ری هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سووده‌كانی، هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه كه‌شوهه‌واو رووناكی و ئاو توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ڤیتامین له خوارندندا نه‌هێڵن، به‌وه‌ش مرۆڤه‌كان كه‌متر سوود له ڤیتامینی خواردن وه‌رده‌گرن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سوود له ڤیتامینه‌كانی خواردن وه‌ربگرن، پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی میوه‌و سه‌وزه به تازه‌یی بخورێت، چونكه له كاتێكدا ئه‌و خواردنانه ده‌مێننه‌وه ڤیتامینیان لێ كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پێیانوایه باشتره میوه‌و سه‌وزه له‌ناو سه‌لاجه‌دا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتامینه‌كان بمێنێته‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێن كه به‌هۆی رووناكییه‌وه شیر ڤیتامینی نامێنێت، بۆیه باشتره له‌ناو پاكه‌تدا هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ها روونیشیده‌كه‌نه‌وه كه سه‌مون و نان ده‌بێت له شوێنی تاریكدا هه‌ڵبگیرێت و نابێت رووناكی بۆ بچێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure