له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ده‌روونناسان و توێژه‌ران ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌رخستنی خۆشه‌ویستی له نێوان هاوسه‌ران، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌ربحه‌ن. 1- له كاتێكدا هاوسه‌ران به مۆبایل نامه بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، به‌هۆی دڵخۆشییه‌وه زه‌رده‌خه‌نه دێته‌سه‌ر لێوانیان. 2- ئه‌و گۆرانیانه‌ی گوێی لێده‌گرن زۆربه‌یان له‌سه‌ر بابه‌تی خۆشه‌ویستییه. 3- له كاتێكدا به رێگادا ده‌ڕۆن به‌هۆی خۆشبه‌ختییه‌وه شێوازی رۆیشتنیان ده‌گۆڕێت و كه‌مێك به‌له‌نجه‌وه به رێگادا ده‌ڕۆن. 4- دوای چه‌ند ساڵێك هاوسه‌رگیری به‌دوای خانوی گه‌وره‌تردا ده‌گه‌ڕێن. 5- به‌رده‌وام له‌كاتی گفتوگۆكردندا باسی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ناوی یه‌كتریان له‌سه‌ر زاره. 6- گرنگی به باری ته‌ندروستیان ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها گرنگی به رووخساریان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌خته‌وه‌ر بژین. 7- پێكه‌وه گرنگی به جموجۆڵ و ئاره‌زووه‌كانیان ده‌ده‌ن. 8- پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن. 9- دیاری بۆ یه‌كتر ده‌كڕن. 10- پێكه‌وه مه‌سولیاتی یه‌كتر هه‌ڵده‌گرن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure