توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی دوپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌پێ ڕۆیشتن كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر باشكردنی حاڵه‌تی ده‌روونیی مرۆڤ. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه زانایانی زانكۆی نیویۆركی ئه‌مریكا ئه‌نجامییان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه به پێ ڕۆیشتن زۆر باشتره له‌مه‌شقه جه‌سته‌ییه زۆر قورسه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌وه‌ی نیگه‌رانی. ویندی سوزوكی پزیشك له‌زانكۆی ناوبراو وتی « به‌پێ ڕۆیشتن و به‌رده‌وامی ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشیی كاریگه‌ریی به‌سوودی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندویانه به پێ ڕۆیشتن زۆرترین كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر مه‌گێزی مرۆڤه‌كان». ئه‌و خانمه پزیشكه ده‌شڵێت» دوای تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی به‌و ئه‌نجامانه گه‌یشتوین كه 41 كه‌سی پێگه‌یشتووی خۆبه‌خش تێیدا به‌شداربوون، به‌شدار بووه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان 18بۆ26 ساڵ بووه ، ئه‌و خۆبه‌خشانه سێ جۆر مه‌شقی وه‌رزشیی قورس و ئیرۆپیك و به‌پێ رۆیشتنیان پێكرا. دوای ئه‌وه‌سه‌رنجمان دا هه‌موویان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان دۆخی ده‌روونی و مه‌گێزیان به‌ره‌و باشتربوو بوو، به‌ڵام دوای به‌پێ ڕۆیشتنیان دۆخی ده‌روونیی و مه‌گێزیان زۆر باشتر بوو.
سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure