زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌زستاندا به‌ده‌ست ئازاریی گوێیه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه باشتر وایه به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سروشتی خۆیان له‌هه‌وكردن و ئازاری گوێیه‌كانیان به دوور بگرن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م شتانه‌وه: 1- پیاز پیاز به یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانی ناوماڵ داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گوێ، چونكه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پاككه‌ره‌وه‌و دژه میكرۆبی هه‌یه، ده‌توانرێت ئاوی پیاز بگوشرێت و دوو تنۆك له‌و ئاوه بكرێته گوێوه ، ئه‌م كاره‌ش له ڕۆژێكدا ته‌نها 3 جار بكرێت. 2- پیرۆكسیدی ئۆكسجین (ئاوی ئۆكسجین ) ده‌توانرێت له‌كاتی ئازاری زۆردا چه‌ند تنۆكێكی كه‌م له‌پیرۆكسیدی ئۆكسجین بكرێته سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه‌و بخرێته سه‌ر ئه‌و گوێیه‌ی ئازاری هه‌یه، ئه‌و ماده‌یه ده‌توانێت ئه‌و پیسییه‌ی ناو گوێ لابدات كه بۆته هۆی ئازاره‌كه. 3- ڕۆنی دره‌ختی چا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ڕۆنه ئه‌وه‌یه كه دژه‌به‌كتریایه‌و ده‌توانرێت وه‌ك فریاكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ ئازاری گوێ به‌كاربهێنرێت، ده‌بێت 3 تنۆك له‌و ڕۆنه به‌نیمچه گه‌رمكراوی بكرێته گوێوه‌و پاش چه‌ند خووله‌كێكی كه‌م به لۆكه‌یه‌ك شوێنه‌واره‌كه‌ی لاببرێت. 4- سركه‌ی سێ‌و یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه زۆر به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی كه‌ڕووی گوێ كه ده‌بێته هۆی بۆنێكی ناخۆش بریتییه له‌تێكه‌ڵه‌ی سركه‌ی سێ‌و و ئاوێكی شله‌تێن، دوو تنۆك له‌وتێكه‌ڵه‌یه ده‌كرێت گوێیه‌وه و دوای پێنج خوله‌ك به پارچه لۆكه‌یه‌ك پاكده‌كرێته‌وه. سه‌رچاوه : RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure