5/12/2016 01:16 PM

تۆتنهام بۆندی هاری كەینی نوێ كردەوە ‌ ‌

یانەی تۆتنهام رایگەیاند بەشێوەیەكی رەسمی بۆندی هاری كەینی ئەستێرەی یانەكەی تا هاوینی 2022 نوێ كردۆتەوە، بەمەش ئەو یانەیە دەرگای بەڕووی سەرجەم ئەو یانانە داخست كە گرنگیان بەو یاریزانە دەدا.
كەینی 23 ساڵ ماوەی 2 وەرزە ئاستی بەرز لەگەڵ یانەی  تۆتنهام پێشكەش دەكات، بەهۆی ئەمەشەوە بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەكان بەتایبەتی یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵام ئەو یاریزانە تا 5 وەرزی تریش درێسی سپی و رەشی یانەكەی دەپۆشێت.
یانەی تۆتنهام لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە دڵخۆشن كە رای دەگەیەنن هاری كەین بۆندەكەی تا 2022 نوێ كردۆتەوە.
كەین كە وەرزی رابردوو گۆڵگەری پریمەرلیگ بوو دوای نوێ كردنەوەی بۆندەكەی وتی: هەمووان دەزانن من چ هەستێك بەرامبەر تۆتنهام هەیە، نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەشم هەستێكی تایبەتم پێ دەبەخشێت، ئێمە خاوەنی پێكهاتەیەكی لاوین و لەگەشەكردنداین و داهاتووش بۆ ئێمەیە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved