له رۆژانی پایزو زستاندا له‌گه‌ڵ ساردی كه‌شوهه‌وا گرنگی به شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ بده له‌سه‌ر ئه‌م نموونه‌یه، شێوازی گونجاندنی جلوبه‌رگ له‌لایه‌ن دیزاینه‌رانی پۆشاك ده‌ستنیشان كراوه تایبه‌ت به‌و رۆژانه‌ی كه ده‌ره‌وه جه‌وێكی ساردی هه‌یه. جوانترین پارچه‌ی جلوبه‌رگ بۆ گونجاندن له رۆژانی سارد دا ئه‌مانه‌ن، چاكه‌تێكی ره‌شی درێژ یان پاڵتۆیه‌كی ره‌شی درێژ له‌گه‌ڵ موجه‌سه‌مێكی ساده له ره‌نگێكی مات و كاڵ بگونجێنه، هه‌روه‌ها گرنگی به پانتۆڵێكی ره‌ش بده بۆ گونجاندن و هه‌م پێڵاوێكی ره‌شی چه‌رم هه‌ڵبژێره. دیزاینه‌رانی گونجاندنی پۆشاك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردنی ئیكسسوارات جوانترینه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ له ره‌نگی مات و كاڵدا. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure