مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی به‌ریتانی به‌شێكی له‌وڵاتی توركیا كردۆته‌وه كه له‌و به‌شه‌دا په‌یكه‌ری زۆربه‌ی كه‌سه ناوداره‌كانی جیهانی له‌هه‌موو بواره دیاره‌كاندا له‌مۆم تێدا دانراوه. ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین یه‌كێكه له‌و په‌یكه‌رانه‌ی له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا زۆرترین وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێت، براد پیت‌و مارلین مۆنرۆ له‌و كه‌سه دیارانه‌ی دنیای هونه‌ری سینه‌مان كه له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا جێگه‌یان بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه وه‌رزشكارانی بێبه‌ش نه‌كردووه‌و محه‌مه‌د عه‌لی كلای‌و میسی‌و تۆپه‌كه‌ی له‌مۆم له‌م موزه‌خانه‌یه‌دا داناوه. سیتڤ جۆبس‌و مایكل جاكسن-یش دوو رووخساری دیاری نێو ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ن كه گه‌شیاران‌و سه‌ردانیكه‌رانی زۆری هه‌یه‌و به‌چه‌ندین شێوه وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێت. ئه‌مه جگه‌له‌دانانی چه‌ندین په‌یكه‌ری تری كه‌سه ناوداره‌كانی جیهان.
سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure