چی روو ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌خواردنی گۆشت دووربكه‌وینه‌وه و ڕوو بكه‌ینه خواردنه رووه‌كیه‌كان ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه زۆرینه‌ی پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی وه‌ڵامی گونجاویان هه‌ڵبژاردووه و له‌رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی بڵاویان كردۆته‌و و پێیان وایه خواردنی زۆری گۆشت مه‌ترسیداره و دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی گۆشت واده‌كات كه مرۆڤ چوار كیلۆ زیاتر له‌كێشی له‌شی دابه‌زێت كه به‌پێی توێژه‌رانی كۆلیژی پزیشكی جۆرج واشنتن كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ١٥ توێژینه‌وه‌ی پێشووتر كردبوو له ته‌واوه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنه رووه‌كیه‌كان ده‌خۆن و دوور ده‌كه‌ونه‌وه له خواردنی گۆشتی سور كێشی له‌شیان زیاتر داده‌به‌زێت. له‌لایه‌كی تره‌وه توێژه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خواردنه رووه‌كیه‌كان ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه به به‌راورد به خواردنی گۆشتی سور كه تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كه‌ن چونكه به‌خواردنی گۆشتی سور رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش زیاد ده‌كات و مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێن ده‌كات ، هه‌روه‌ها ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خوادنه‌كانیان هاوسه‌نگه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو جۆره‌كانی گۆشت به‌كارده‌هێنن ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره به‌رێژه‌ی له ٢٩% زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه رووه‌كین و خۆراكه‌كانیان له رووه‌ك پێكهاتووه و كه‌مترین رێژه‌ی چه‌وری تێدایه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی گۆشته له‌قتونراوه‌كان كه مادده‌ی پارێزه‌ریان تێدا به‌كارهاتوه ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات و نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی شاری نیۆرك ئاشكرای كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆشت ده‌خۆن كه‌متر به‌رگریان به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشیه‌كان له لا دروست ده‌بێت. دواین خالیش كه پسپۆران له‌سه‌ری كۆكن به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رووه‌كین و له خواردنی گۆشت به‌دوورن پاش ئه‌نجامدانی وه‌رزش هه‌ست به باشتربوونی دۆخی ته‌ندروستی خۆیان ده‌كه‌ن جیاواز له‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی سور ده‌خۆن و وه‌رزش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure