پشكنینی ساڵانه‌ی گورچیله‌كان یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت، كۆمه‌ڵێك هۆكار له ژیانی ڕۆژانه‌دا كارده‌كاته سه‌ر گورچیله‌كان، له‌وانه‌شه به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری دژه هه‌وركردن، هه‌ندێك له‌دژه زیندوه‌كان كه هه‌ندێك كات لیسیوم یان یۆدیان تێدایه بۆیه پێویسته ڕاوێژ به پزیشك بكرێت پێش به‌كارهێنانیان، ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ن كه‌له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت: ١-هه‌ستكردن به ئاوسان و زیاد بوونی كێش: وا پێویسته كه گورچیله له‌ش ڕزگاربكات له پاشه‌ڕۆ له ڕێگای میزه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كات ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی و ئاوسانی به‌رده‌وامی شانه‌كان. ٢-به‌رده‌وام باوێشكدان و هه‌ستكردن به‌هیلاكی: یه‌كێكی تر له كاره‌كانی گورچیله یارمه‌تیده‌ره له ڕێكخستنی ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبین له خوێندا، له‌كاتی بوونی گرفت ئه‌م كاره به‌باشی جێبه‌جێ ناكات، كه‌سه‌كه توشی كه‌مخوێنی ده‌بێت، به‌مه‌ش ئاستی وزه له‌له‌شدا كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ستی هیلاكی و باوێشكدان زیاد ده‌كات. ٣-له‌ده‌ستانی ئاره‌زوی خواردن، هیلاكی مێشك به‌به‌رده‌وامی، گێژبوون،نه‌بوونی توانایی بیركردنه‌وه به‌شێوازێكی ڕون په‌یوه‌ندی به‌بوونی گرفته‌وه‌یه له‌گورچیله‌كاندا،كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆوه‌یه له له‌شدا،كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده و مێشك دروست ده‌كات. ٤-به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن: له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێندا بۆریه‌كانی خوێن زیانیان پێده‌گات و ئه‌مه‌ش زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. ٥-ناڕێكی لێدانی دڵ: سیستبوونی گورچیله ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پۆتاسیۆم به‌مه‌ش نه‌خۆشكه هه‌ست به گۆڕانكای تێبینیكراوی ناسروشتی له لێدانی دڵیدا ده‌كات.
سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure