لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگداو لە كۆمەڵەی شەشەمدا دا یانەی ریاڵ مەدرید لە نیۆیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ پێشوازی لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی كرد.
براوەی ئەم یارییە یەكەمی گروپەكەی دیاری دەكرد چونكە هەردوو یتانە بە هەمان خاڵو بە جیاوازی گۆڵ ریزی پێشەوەی كۆمەڵەكەیان گرت بوو.
سەرەتا كورانی زەیدان دەست پێشخەربوون لە گۆڵ لەرێگەی بەنزیمەوە و لەخولەكی 28 داو دواتر لە خولەكی 53 بەنزیمە دوبارە گۆلێكی تری بۆ مەدرید تۆماركرد,بەڵام دوای ئەوە دۆرتمۆند بە باشی دەركەوتن و توانیان یەكەم گۆڵ لەرێگەی ئۆبیمیانگەوە تۆمار بكەن.
پێش ئەوەی یارییەكە تەواو ببێت بە 3 خولەك ریۆس توانی دووەم گۆڵی دۆرتمۆند تۆماربكات و پێشەنگی كۆمەڵەكە وەربگرێت و بەكەمی گروپ بگاتە قۆناغی داهاتوو و ریاڵ مەدرید بە دووەم خۆی گەیاندە قۆناغی داهتوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure