8/12/2016 12:50 PM

كامێرایەكی نیكۆن بە 406 هەزار دۆلار ‌

‌لەزیادكردنێكی ئاشكرادا كە لەنەمسا بەڕێوەچوو كامێرایەكی نیكۆن كە بەكۆنترین كامێرای كۆمپانیای نیكۆن دادەنرێت بەبڕی 406هەزار دۆلار فرۆشرا. مێژووی دروستكردنی ئەم كامێرایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1948و لەزیادكردنەكەشدا زوومێكی زۆر باشی لەگەڵدا بووەو سێیەم كامێرا بووە كە ئەو كۆمپانیایە دروستیكردووەو لەسەریشی نووسراوە دروستكراوی وڵاتی ژاپۆنی داگیركراو.
شایانی باسە هۆكاری نووسینی ژاپۆنی داگیركراو لەسەر كامێراكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو وڵاتە دوای شكستهێنانی لەجەنگی دووەمی جیهانیدا ساڵی 1945 كەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزی هاوپەیمانان، بەڵام ساڵی 1951 سەربەخۆیی خۆی وەرگرت.

ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved