8/12/2016 12:56 PM

سروودی نیشتمانیی لەهۆڵی سینەماكاندا لێدەدرێت ‌

‌لەبڕیارێكی نوێیدا دادگای باڵای هندستان بڕیاریدا لەهەموو هۆڵەكانی سینەمای ئەو وڵاتەدا پێش دەستپێكردنی هەر فیلمێك سروودی نیشتمانی هندستان لێبدرێت‌و بینەرانی ناو هۆڵەكەش بەپێوە بووەستن هەتا سرووودە نیشتمانییەكە تەواودەبێت، هەروەها لەكاتی لێدانی سروودەكەشدا دەبێت ئاڵای هندستان لەسەر شاشەی سینەماكان نمایشبكرێت.
ئەم بڕیارەی دادگای باڵای هندستان لەبەرامبەر داوای هاوڵاتییەكەی هندیدا بووە كە رایگەیاندووە:  پێویستە لەسەر هاوڵاتیان هەست بەوە بكەن كە هندستان وڵاتیانەو نیشتمانی دایكیانە، هەروەها پێویستە هەستیش بەوە بكەن كە سروودی نیشتمانی هندستان سنبولی نیشتمانی‌و دەستوورە.
شایانی باسە لێدانی سروودی نیشتمانی لەهۆڵی سینەماكان لەهندستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەكان، بەڵام بەم ساڵانەی دوایی خاوەنی هۆڵی سینەماكان گرنگیان بەم كارە نەدەداو وازیان لێهێنابوو.

ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved