8/12/2016 01:47 PM

چۆنێتی دروستكردنی ئه‌زبه‌ریدی لیمۆ

دروستكردنی ئه‌زبه‌ریدی لیمۆ ئاسانه‌، چونكه‌ پێویستت به‌هیچ ئامێرێك نیه‌ بۆ ئاماده‌كردنی.

كه‌ره‌سته‌كان
150 میلیلیتر ئاوی لیمۆ
1 توێكڵی لیمۆ
400 میلیلیتر ئاو
200 گرام شه‌كر
چه‌ند گه‌ڵا نه‌عنایه‌ك

شێوازی ئاماده‌كردنی:
* توێكڵی لیمۆو شه‌كرو ئاو هه‌مووی پێكه‌وه‌ بخه‌ره‌ ناو تاوه‌یه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاگر گه‌رمی بكه‌ تا شه‌كره‌كه‌ جوان ده‌توێته‌وه‌
* پاشان له‌سه‌ر ئاگر دایگره‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌
* دوای ساردبوونه‌وه‌ش توێكڵی لیمۆكه‌ له‌ناو شیله‌كه‌دا ده‌ربهێنه‌و فڕێی بده‌.
* له‌ كۆتاییدا ئاوی لیمۆو شیله‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ له‌ناو قاپێكداو بۆ ماوه‌یه‌ك بیخه‌ره‌ ناو فریزه‌ر.
* دوای به‌ستنی ده‌توانیت قاڵبی سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌ربهێنیت و كه‌رتی بچوكی لێده‌ر بكه‌یت و پاشان بیخه‌یته‌ ناو عه‌ساره‌وه‌ تا جوان شل ده‌بێته‌وه‌.
* دواتر له‌ناو په‌رداخێكدا ئاماده‌ی بكه‌ بۆ خواردن.

خاك - ئاژانسه‌كان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved