له دروستكردنی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كاندا مادده‌یه‌ك هه‌یه به ناوی دایكسین كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، زۆرێك له كه‌سه‌كانیش ئه‌و لاپه‌ڕانه به‌كارده‌هێنن بۆ پێچانه‌وه‌ی خۆراك، یان به‌كاری ده‌هێننه‌وه وه‌ك سفره‌ی نانخواردن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی بزانن. مادده‌ی دایكسین پێكهاته‌یه‌كی كاربۆنییهو زوو به هه‌ڵم ده‌بێت، كاتێك خواردن له‌سه‌ر ئه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامانه دابنرێت یان به خواردنێكه‌وه بنوسێت و دواتر مرۆڤ ئه‌و خواردنه بخوات، ئه‌وا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وامیش ئه‌و شێوه نانخواردنه دووباره بێته‌وه، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاتر ده‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure