11/12/2016 07:59 AM

لیستەر سیتی گواردیۆلای شەرمەزار كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 15 ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی لیستەر سیتی توانی بە ئاسانی و بەسەركەوتنێكی گەورە لە یانەی مانچستەر سیتی بباتەوە .


لیستەر كە وەرزی رابردوو پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی بوو بەڵام لەم وەرزەدا وەك یانەیەكی ئاست ناجێگیر دەبینرا بەڵام لەم یارییەدا توانی وەك پاڵەوانی وەرزی رابردوو خۆی پیشان بداتەوەو بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت.


پیپ گواردیۆلا كە زۆر جار بە فەیلەسوف ناودەبرێت لەم یارییەدا نەیتوانی پلانەكانی رانێری بخوێنێتەوەو توشی گەورە ترین شكت هات لەم وەرزدا.


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە جەمیز ڤاردی هاتریك و ئەندی كینگ تۆمارییان كرد بۆ لیستەر و دوو گۆڵكەی مان سیتی لە دواخولەكەكانی یارییەكە هەریەكە لە نۆلیتۆ و كۆلارۆڤ تۆماری یان كرد.


بەوبردنەوەیەش لیستەر بە 16 خاڵ لە پلەی چواردەیەمدایە و مانسیتی بە 30 خاڵ لەپلەی چوارەم مایەوە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved