11/12/2016 08:04 AM

رامۆس لە دواخولەك سێ خاڵی بەخشیە ریاڵ مەدرید

یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 15 ی لالیگاداو پێش دەست پێكردنی پاڵەوانێتی یانەكانی جیهان لە نیۆ یاریگای سانتیگۆ بێرنابیۆدا رووبرەووی یانەی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا بویەوەو بە زەحمەتسێ خاڵی یارییەكەی بەدەست هێنا.

مەدریددییەكان هەرچەندە لەنێو یاریگای خۆیان بوون بەهۆی بەشدارینەكردنی چەند ئەستێرەكی یارییەكە ئاستێكی ناجێگیرییان پێشكەشكرد كە رۆناڵدۆ بەنزیمە و بێل لەنێو یاریگادا نەبوون بۆیە لاكەرۆنیا توانی سود لەوە وەربگێت ولە خولەكەكانی 63 و 65 دوو گۆڵ تۆماربكەن هەرچەندە پێشتر مۆراتا گۆڵیكی تۆمار كردبوو لە گێمی یەكەمدا.

پێش تەواوبونی یارییەكە بە 7 خولەك ریاڵ مەدرید توانی لە خولەكەكانی 84 و 90 دا بە دوو گۆڵ پێش بكەوێت و سێ خاڵی یارییەكە بە زەحمەت لە چنكی لاكەرۆنیا بەدەست بهێنێت كە دوبارە بە شەشە خاڵ پێش بەرشەلۆنەی دووەم كەوتەوە دوای ئەو بردنەوەیە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved