11/12/2016 08:14 AM

ئەمشەو بەهێزترین یاری ئەم وەرزی خولی فەرەنسا بەرێوە ئەچێت

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 11:45 خولەك بەكاتی كوردستان لە میانەی هەفتەی 17ی خولی پلەیەكی فەرەنسی كە ناسراوە بە لیگ وەن هەردوویانەی پاریس سانجێرمان و یانەی نیس و یەكەمی ریزبەندی بەیەك بگەن .

پاریسیەكان كە ماوەی پێنج وەرزە  لەسەر یەك دەبنە پاڵەوانی خولەكەیان بەڵام لەم وەرزەدا لەسەر یونای ئیمری توركی ئاستێكی ناجێگرییان هەیەو بە 35 خاڵ لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی خولەكەدایەو یانەی نیس بە سەركردایەتی ماریۆ بالۆتێلی بە 39 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە .


لەكاتی بردنەوەی یارییەكە پاریس دتوانێت بگەرێتەوە سەر ركابەریكردنی نازناوەكە بەڵام بە یەكسان بوون یان دۆران ئەوا قورس دەبێت پێشەنگ وەربگرێتەوە چونكە لەم وەرزەدا جگەلە یانەی نیس یانەی مۆناكۆش لە ئاستێكی بەرزدایە و بە 39 خاڵ لەگەلچ یانەی نیس پێشەنگی گرتووە . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved