له سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیریدا كاتێك تازه به یه‌كتر ده‌گه‌ن حه‌ز ده‌كه‌یت به‌رده‌وام كاته‌كان پێكه‌وه ببه‌نه‌سه‌ر، به‌ڵام رۆژێك دێت له ژیانی هاوسه‌رگیریدا وه‌ك سه‌ره‌تا نا‌توانیت به‌رده‌وام پێكه‌وه‌بن، بۆیه ده‌بێت به‌ئاگابیت له‌وه‌ی كه پێویسته گرنگی به ژیان بده‌ن وه‌ك دوو مرۆڤ كه دوو تاكی جیاوازن. به‌م رێنماییانه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریتان باشتر ده‌بێت: 1- له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازن، ئه‌وه‌ش خاڵێكی زۆرئاساییه كه سوودیشی ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریتان، چونكه به‌مشێوه‌یه ده‌توانن رێز له كه‌سایه‌تی یه‌كتر بگرن و جیاوازی له بوونی یه‌كتردا قبوڵ بكه‌ن. 2- دابینكردنی بۆشایی له ژیانی یه‌كتردا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌بێت بتوانن به كاروباری خۆتانه‌وه سه‌رقاڵ بن، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌و ببن به خاوه‌ن حه‌زو ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆتان. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure