لە دوا یاری هەفتەی 15ی خولی پریمەرلیگدا یانەی لیڤەرپوڵ لە نیۆ یاریگاو هاندەرانی دا پێشوازی لە یانەی وێستهام كرد و دوو خاڵی یارییەكەی لەدەستدا.
سەرەتا ئادەم لالانا توانی لەخولەكی 5 گۆڵێك بۆ یانەی سور پۆشەكان تۆمار بكات بەڵام ئەوەندی پێنەچوو وێستهامی میوان توانی بە دوو گۆڵ وەڵامی خاوەن یاریگا بداتەوە كاتێك دیمیتریك پایت و میشێل ئەنتۆنیۆ لە خولەكەكانی 27 و 39 دا توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكەن.
لە دەستپێكردنی گێمی دووەمدا لیڤەرپوڵ توانی بە گۆڵێكی دیڤۆك ئۆرگی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە هەرچەند هەردولا هەوڵی زۆریاندا بەڵام بە تەنها خاڵێك یارییەكەیان بەجێهێشت و لیڤەرپوڵ نەیتوانی خۆینزیك بكاتەوە لە ئەرسیناڵ ئێستا بە 31 خاڵ لە پلەی سێیەمدایەو وێستهام بە 13 خاڵ لە پلەی حەڤدایەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure