ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت ئیمبالای 2017 چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه كه زۆر پێشكه‌وتوون و سوودی گرنگ به شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كانی ده‌به‌خشێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ناوازه‌ی هه‌یه. ئه‌و ئۆتۆمبێله كه له‌لایه‌ن كۆمێانیایه‌كی ئه‌مریكییه‌وه دروست ده‌كرێت، له راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌و ئۆتۆمبێله كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه گێڕه‌كه‌ی له جۆری Hydra- matic 9T50 ـه كه له 9 گێڕو خێرایی پێكدێت. هه‌روه‌ها بزوێنه‌ری چوار بستۆنی هه‌یه‌و كه قه‌باره‌كه‌ی دوو لیتره‌و توانای 250 ئه‌سپی هه‌یه. ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت ئیمبالا 2017 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 9 گێڕی هه‌یه به‌ڵام سوته‌مه‌نی له نه‌وه‌كانی پێش خۆی كه‌متر سه‌رف ده‌كات، له‌كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كانی پێش خۆی به 6 گێڕه‌وه سوته‌مه‌نی زیاتری سه‌رف ده‌كرد. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure