چه‌وه‌نده‌ر به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه توانای پێدانی وزه‌ی هه‌یه به‌له‌ش،هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له‌چالاككردنی سوڕی خوێندا، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كۆمه‌ڵێك كانزای وه‌ك پۆتاسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم، ئاسن، هه‌روه‌ها ڤیتامین B٦،A،C ،ترشی فۆلیك، پڕۆتین و كاربۆهێدرات كه كۆمه‌ڵێك سودی ته‌ندروستیان هه‌یه: ١-یارمه‌تیده‌ره له‌ڕێكخستنی په‌ستانی خوێندا: شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه توانای دابه‌زانی په‌ستانی خوێنی هه‌یه،لێكۆڵه‌ره‌وان له به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ئه‌م توانایه‌ی چه‌وه‌نده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ماده‌ی “Nitrate” تێیدا،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا توانای به‌هێزی هه‌یه له به‌رگری كردنی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه. ٢-پارێزگاری له ته‌ندروستی مێشك ده‌كات: به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سوده كه گرفتی له‌بیرچونه‌وه یاخود خه‌ڵه‌فانیان هه‌یه هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشك. ٣-به‌هۆی بوونی ماده‌ی ڕیشاڵی تێیدا،كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات، وزه‌یه‌كی زۆر به له‌ش ده‌به‌خشێت. ٤-ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فۆلیك: یارمه‌تی دروستبوونی خانه‌ی نوێی مێشك ده‌دات،خواردنی له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌سوده. ٥-ڕێگری له‌توشبوون به‌كه‌مخوێنی ده‌كات: ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی(هیمۆگڵۆبین) تێیدا،بۆیه به‌سوده بۆ ڕێگریكردن له توشبوون به كه‌مخوێنی و نه‌خۆشی ئه‌نیمیا. ٦-شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌سوده بۆ ڕزگاربوون له ژه‌هراویبوونی جگه‌ر،هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاریكردن له خانه‌كانی جگه‌ر به‌سوده.
ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure